Fahrettin İbrahim
15 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2016
بڕیارە رۆژی دووشەممە 5/16 رێوڕەسمێک بە بۆنەی 100 ساڵەی واژوو کردنی رێکەوتننامەی سایکس-پیکۆ لە هەولێر بەڕێوە بچێت.
ئەم رێوڕەسمە لە لایەن دەزگای هونەری و رۆشنبیری شیڤان پەروەرلە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێ و تێدا چەند وتاریک و لێکۆڵینەوە لەسەر رەهەندە جیاوازەکانی رێکەوتننامەی سایکس-پیکۆ پێشکەشی ئامادەبووان دەکرێ.
کارگێڕانی دەزگای هونەری و رۆشنبیری شیڤان پەروەر رایانگەیاندووە کە ئەم رێوڕەسمەکە بۆ پشتیوانی لە هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان دەبێت.
رێوڕەسمی 100 ساڵەی رێکەوتننامەی سایکس پیکۆ کاتژمێر 4ی ئێوارە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا بەڕێوە دەچێ.