بازاری ئاژەڵان له بەغدا یەکێکە لە بازارە بەناوبانگەکانی ئاژەڵ لە ھەموو عێراق کە ماوەیەکی درێژە حکومەت ئەو بازاڕە پشتگۆێ خستوە و خەڵکێکی زۆری شاری بەغدا بۆ بژێوی ژیانی خۆیان كاری كرین و فرۆشتنی ئاژهڵ دهكهن.
بازاری ئاژەڵان له بەغدا كه لە سەردەمی عەباسیەکان و بە تایبەتی له کاتی خەلیفەی موستەنسر باللە دروستکراوە و بە ناوی غەزەڵ دهناسرێ، دهكهوێته گەڕەکی کۆماری نزیک مزگەوتی خۆلەفا لە بەغدا. له رۆژانی پشوو ئەو بازاڕە زۆرترین قەرەباڵغی بە خۆیهوه دەبینی و ئەمساڵ ھاواری فروشیاران و ئاژەڵان لەو بازارە زیاتر دهبیسترێ.