Hemın Othman Mohammed
15 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2016
كێبڕكێی گۆرانی یۆرۆڤیژن كه ئه‌مساڵ 61مینی له شاری ستۆكهۆڵم-ی پایته‌ختی سوید به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا هونه‌رمه‌ندی ته‌ته‌ری كریمیا جامالا كه به گۆرانی (1944) نوێنه‌رایه‌تی ئۆكرانیای ده‌كرد، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
كێبڕكێكه له یاریگای گڵۆبن به‌ڕێوه‌چوو كه توانای له‌خۆگرتنی 16 هه‌زار كه‌سی هه‌یه، نوێنه‌رانی 26 وڵات له كێبڕكێی كۆتاییدا له‌ژێر ناوی (قه‌یرانی كۆچبه‌رانی ئه‌ورووپا) به‌شداریان كرد.
پیشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه هه‌یه‌ك له پێترا میده و نوێنه‌ری سوید مانس زهممێرلۆ بوون كه له كێبڕكێی گۆرانی یۆرۆڤیژنی 2015دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له كۆتایی پێشبڕكێكه‌دا جامالا كه نوێنه‌رایه‌تی ئۆكراینای ده‌كرد، گۆرانی (1944)ی پێشكه‌ش كرد كه به‌سه‌رهاتی تراژیدیای ته‌ته‌ره‌كانی كریمیای باس ده‌كرد، به‌وه‌ش 534 نمره‌ی به‌ده‌ستهێنا و پله‌ی یه‌كه‌می كێبركێكهی برده‌وه.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئوستراڵیا له كێبڕكێكه‌دا ئیم، به گوتنی گۆرانی "Sound of Silence" پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا كه 511 نمره‌ی وه‌رگرت. نوێنه‌ری رووسیا سێرگی لازارێڤ به گۆرانی "You Are the Only One" پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ستهێنا كه 491 نمره‌ی وه‌رگرتبوو.
بۆ یه‌كه‌مجار كێبڕكێكه له ئه‌مریكا له ته‌له‌فزیۆن به راسته‌وخۆیی په‌خش كرا، به‌مه‌ش له 50 وڵاتی جیهاندا كه چین-یشیان له‌نێودابوو به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كێبڕكێكه گوازرایه‌وه.
له كۆتایی كێبڕكێكه‌دا جه‌ستن تیمبێرلاك كۆنسێركێكی بچووكی ساز كرد.