Rawan Subhi Obaiullah
27 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2026
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای زاخۆ لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری گەیشتە تەوای ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
بەپێ داتاکانی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی ٥,٥٠٠,٠٠٠ ھاووڵاتی کە زیاترە لە ٪٨٥ی ھاووڵاتیانی ھەرێم کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە، بڕیارە تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦، پرۆژەی ڕووناکی، کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ ھەموو ھەرێمی کوردستان دابین بکرێت.
وەزارەتی کارەبای ئاماژە بەوە دەکات کە زیاتر لە ٥,٩٠٠ مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە کە دەکاتە نزیکەی ٨٥٪ی کۆی گشتی مۆلیدەکانی ھەرێم، و تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦یش، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە ٧,٠٠٠ مۆلیدە بکوژێنێتەوە.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان.