Haydar Karaalp
11 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2021
به‌غدا – AA
پێشانگای ئاسایش و به‌رگریی نێوده‌وڵه‌تی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به به‌شداری ٥٨ كۆمپانیا و ١٣ وڵات به‌ڕێوه‌دەچێت.
باڵیۆزی توركیا له عێراق، فاتیح یڵدز به‌شداری له پێشانگایهكهدا كرد كه له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا به‌ڕێوه‌دەچێت.
فاتیح یڵدز به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه توركیا دوای دابڕان بۆ ماوەی چەند ساڵێك دووبارە به‌شداری له پێشانگاكه‌دا دەکاتەوە و گوتی: "به‌رهه‌مه‌كانی توركیا له عێراق ناووناوبانگێكی باشیان هه‌یه، ویستمان له بواری به‌رگریشدا ئه‌مه ببینین".
پێشانگاكه سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.