21 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2020
بەغدا ــ AA
بریكاری وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، حازم جومەیلی رایگەیاند كە زیادبوونی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بەم دواییانە لە عێراق، پێشبینی كراو بوو.
حازم جومەیلی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا گوتی: "هۆكاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ پابەند نەبوونی هاووڵاتییان بە رێوشوێنەكانی خۆپارێزیی دەگەڕێتەوە كە ئەوەیش پێشبینی كراو بوو".
بریكاری وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، حازم جومەیلی هۆشداری دا لە زیادبوونی ژمارەی قوربانییان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق دا و گوتی:
"ئەگەر ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق زیاد بكات، ئەوا رەوشی کەرتی تەندروستیی دەكەوێتە مەترسییەوە".
بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا، 29 هەزار و 222 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش هەزار و 13 کەس گیانی لەدەستداوە و 13 هەزار و 212 کەسیش چاكبوونەتەوە.