Heman Hussein Yaseen
12 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2022
ههولێر - AA
بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە لقێکی خواردنگەی تۆپ ئۆرگانیک لەنێو باخچەی ھۆتێل کریستاڵ لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتریی ھەولێر کەوتووەتەوە.
رووداوەکە لە بەشی چێشتلێنانی خواردنگەکە کەوتووەتەوە و دواتر بەھۆی ئەوەی خواردنگەکە لە ماددەی دار دروستکراوە ئەوا ئاگرەکە تەشەنەی کردووە.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرەتا رێگریان لە پەڕینەوەی ئاگرەکە بۆ ناو ھۆتێلە کرد و ئینجا دەستیان بە کوژانەوەی ئاگرەکە کرد.
لە رووداوەکە جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ھەولێر توانییان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی ھەولێر، سەرکەوت کاڕەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بە ھۆکار و زیانەکانی رووداوەکە کرد و گوتی: ''ئاگرەکە سەرەتا لە بهشی چێشتلێنانهكه کەوتووەتەوە و تەشەنەی کردووە، بەھۆی ئەوەی چێشتخانەکە لە ماددەی دار دروستکراوە، ئەوا بووەتە ھۆی ئەوەی کە ئاگرەکە بە خێرایی تەشەنە بکات''.
سەرکەوت کاڕەش گوتیشی: "زیانەکان تەنھا ماددین و ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە و ھۆتێلەکەش سەلامەتە".