عێراق

عێراق.. کوژرانی تیرۆریستێک لە کەرکووک راگەیەندرا

- شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق، كوژرانی تیرۆریستێک و برینداربوونی یەكێكی دیكەی لە كەركووك راگەیاند.

30.05.2020 - نوێکردنەوە : 31.05.2020
عێراق.. کوژرانی تیرۆریستێک لە کەرکووک راگەیەندرا

Arbil

بەغدا ــ AA

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند كە تیرۆریستێک لە سنووری پارێزگای كەركووك كوژراوە و یەكێكی دیكەیش برینداربوو.

لەوبارەوە شانەی ناوبراو راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، دوو تیرۆریست هەوڵیانداوە بە ئاراستەی گوندی مەقام سەربە ناحیەی ریاز باشووری رۆژئاوای كەركووك نزیك ببنەو، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە تەقەیان لێكراوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە ئاكامی تەقەكردنەكەدا، یەكێك لە تیرۆریستەكان كوژراوە و ئەوەی دیكەیش برینداربووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın