Zana Natık Kerem
04 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2020
بەغدا ــ AA
سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، فەریق روكن عەبدولوەهاب ساعدی رەتی كردەوە كە هەوڵی تیرۆركردنی درابێت.
فەریق روكن عەبدولوەهاب ساعدی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە کە تیایدا هاتووە "بەهیچ شێوەیەك هەوڵی تیرۆركردنم نەدراوە و ئەو دەنگۆیەی لەوبارەیەوە بڵاوكراوەتەوە، دوورە لە راستییەوە".
پێشتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوكرابوویەوە كە سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، فەریق روكن عەبدولوەهاب ساعدی لە دەورووبەری شاری بەغدا، رووبەڕووی هەوڵێكی تیرۆركردن بووەتەوە.