Zana Natık Kerem
18 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2026
عێراق بەمەبەستی ھەناردەکردنی نەوت، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ سووریا واژوو کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە وەزارەتی نەوتی وڵاتەکەی سەبارەت بە دروستکردنی بۆری بۆ ھەناردەکردنی نەوتی خاو لەڕێگەی خاکی سووریاوە، یاداشتنامەیەکی لەگەل وەزارەتی وزەی سووریا واژوو کرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوە کە یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکە بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی واژوو کراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کردووە کە لە چوارچێوەی یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکە، بۆری بۆ ھەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق لەڕێگەی خاکی سووریاوە لە بەندەری بانیاسەوە لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست، دروست دەکرێت.