25 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2021
ھەولێر – AA
ئەمڕۆ شەممە دانیشتوانیگوندی شێخکا سەر بەناحیەی ئەلقۆش لە سنووری قەزای شێخان باکووری پارێزگای نەینەوا، خوپێشاندانیان ئەنجامدا و لە میانیدا، رێگای نێوان ئەلقۆش- شێخانیان داخست.
خوپێشاندەرێک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە ئەوان داوای جووت سایدکردنی رێگای نێوان ئەلقوش- شێخان دەکەن، چونکە مەترسی زوری لەسەرگیانی ئەوان ھەیە و بەتایبەتیش کە رێگاکە، رێگایەکی نێودەوڵەتییە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا لەبەر نەبوونی جووت ساید، رووداوی ھاتوچۆ تیایدا زۆر روودەدات".
جێگەی ئاماژەیە دوێنی ھەینی لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لەسەر رێگای ئەلقوش - شێخان، پێنج ئەندامی یەک خێران گیانیان لەدەستدا و سێ ئەندامی دیکەی ئەو خێزانەش برینداربوون کە سەرجەمیان دانیشتوی گەندی شێخکا بوون.