Abdulhameed Husseın Karam
27 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2021
ھەولێر - AA
سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کابوڵ سەرکۆنە دەکات و ھاوخەمیی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان دەردەبڕێت.
بەگوێرەی ئەو تویتەی کە لە ھەژماری فەرمی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، لەبارەی رووداوەکانی رۆژی رابردووی فڕۆکەخانەی کابوڵ رایگەیاندووە "ئێمە سەرکۆنەی ھێرشە تیرۆریستییەکانی رۆژی پێنجشەممە دەکەین کە بوونەتەوە ھۆی کوژرانی دەیان ھاووڵاتیی ئەفغانی و سەربازانی ئەمریکی و ھەروەھا ھاوخەمیی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان دەردەبڕین".
لە کاتێکدا کە گواستنەوەی ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئەفغانستان بەجێبھێڵن لە فڕۆکەخانەی حامید کارزای بەردەوامە، دوێنی دوو تەقینەوە لە نزیک فڕۆکەخانەکە روویاندا.
رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە پەلامارەکان راگەیاند.
بەگوێرەی ھەواڵێکی کەناڵی "BBC" لە پەلامارەکەدا ٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.