28 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2020
كەركووك ــ AA
بەرپرسێكی پزیشكی لە پارێزگای كەركووك رایگەیاند كە سەرۆكی پارتی دادپەروەریی توركمانی، ئەنوەر بەیرەقدار بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، كۆچی دوایی كردووە.
ئەو بەرپرسە كە ناوی خۆی ئاشكرا نەكردووە بە میدیاكانی خۆجێی راگەیاندووە، ئەنوەر بەیرەقدار دوای تێكچوونی رەوشی تەندروستیی، كۆچی دوایی كردووە بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەوە بخاتەڕوو.
ئەنوەر بەیرەقدار دووەم سیاسەتمەداری عێراقە كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كۆچی دوایی دەکات.
پێشتر سیاسەتمەداری عێراق، تۆفیق یاسری بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كرد.
ئەمەیش لە كاتێكدایە بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا، 43 هەزار و 262 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش هەزار و 660 كەس گیانیان لەدەستداوە و 19 هەزار و 938ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.