سیستانی: "با سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ به‌ده‌ر له ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان هه‌ڵببژێردرێت"
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، عه‌لی سیستانی به پێویستی ده‌زانێت سه‌رۆكوه‌زیران و ئه‌ندامانی نوێی كابینه‌ی حكوومه‌ت به ده‌ر له ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵببژێردرێن كه وه‌ڵامگۆی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بێت.
Baghdad
به‌غدا – AA
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، عه‌لی سیستانی به پێویستی ده‌زانێت سه‌رۆكوه‌زیران و ئه‌ندامانی نوێی كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق به ده‌ر له ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵببژێردرێن كه وه‌ڵامگۆی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بێت.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سیستانی له كه‌ربه‌لا، عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی دوای نوێژی هه‌ینی "په‌یامی سیاسی" سیستانی خوێنده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سیستانی‌دا هاتووه: "هیوادارین سه‌رۆكوه‌زیران و ئه‌ندامانی نوێی كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق له‌و ماوه‌یه‌ی ده‌ستوور (١٥ رۆژ) دیاریكردووه، به ده‌ر له ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵببژێردرێن كه وه‌ڵامگۆی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بێت".
سیستانی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت بێلایه‌ن ده‌بێت و هیچ رۆڵێك ناگێڕێت.
له دوای ٢٠٠٣ه‌و كاندیدی هاوبه‌شی پارته شیعه‌كان ده‌بووه سه‌رۆكوه‌زیران. دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانه سه‌ربه‌خۆ شیعه‌كه‌ی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی هێشتا دیار نییه كێ ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیران.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن