04 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2020
بەغدا ــ AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند كە دوو تیرۆریستی داعشی لە زنجیرە چیاكانی حەمرین كوژراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە پارێزگای كەركووك بە پاڵپشتیی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق و هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، ئۆپەراسیۆنێكی پشكنینان لە سنووری ناوچەی مەحمودییە لە زنجیرە چیاكانی حەمرین ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، چوار حەشارگەی تیرۆریستان لە ناوچەكەدا لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق و هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، بۆردومانكراون.
ئاماژە بەوەیش دراوە كە لە ئاكامی بۆردومانەكەدا، چوار حەشارگەكە خاپوورکران و دوو تیرۆریستیش كوژراون.