Heman Hussein Yaseen
19 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2021
ههولێر - AA
کاتژمێر سێی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی پارێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو قۆناغی کۆتایی رێگای خێرای نێوان ھەولێر و دھۆک دهكرێتهوه.
بڕیارشە ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی پارێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو قۆناغی کۆتایی رێگای خێرای نێوان ھەولێر و دھۆک بکرێتەوە کە درێژییەکەی ٣٦ کیلۆمەترە و ئەمەش نزیکەی نیو کاتژمێر رێگای نێوان ھەولێر و دھۆک کورت دەکاتەوە بەجۆرێک رێگاکە لە شەقامی سەد مەتری لەنێوان شارۆچکەی عەنکاوە و رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر دەست پێدەکات و بەدەڤەری زرارەتیدا تێپەڕدەبێت و لە گوندی ئیفراز دەچێتەوە سەر گوندی چەمە و تاکو پردی گۆپاڵ کە دوایین سنووری پارێزگای ھەولێرە، لەئێستاشدا رێگاکە لە پارێزگای دھۆکەوەش تەواوبووە و شوفێران ماوەیەکی زۆرە رێگاکە بۆ ھاتوچۆ بەکاردێنن.
لەو رێگەیە ٢٢ کیلۆمەتری جووسایدە رەچاوی پاراستنی سەلامەتی کراوە، شەش ئۆڤەر پاس لە پرۆژەکەدا ھەن، ھەشت شوێنیش بۆ پەڕینەوەی ئاژەڵان دروستکراوە.
ئەم پڕۆژەیە لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە گوژمەی ٨٠ ملیۆن دۆلار راگەیاندرا و بەردی بناغەی دانرا، دواتر لە ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە رێورەسمێکدا بەشێکی تەواوبوونی رێگاکە کرایەوە.