Heman Hussein Yaseen
16 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ھەولێر رایگەیاند کە ماوەی سێ شەو و سێ رۆژە کارکردن لە چاککردنەوەی بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ بەردەوامە.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە "بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر دڵنیاتان دەکاتەوە کە کارکردن لە پڕۆسەی چاککردنەوەی ھێلی سەرەکیی ئیفراز سێ، بە شەو و ڕۆژ و بەچڕی بەردەوامە، ھەر کاتێک تەواو بوو، وێستگەکانمان کار دەکەنەوە و ئاو دەگەڕێندرێتەوە بۆ ھاوشاریانی ئازیز".
رۆژی یەکشەممەی رابردوو، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر ئاگاداری ھاووڵاتییانی کردەوە کە لە ئەنجامی کارکردن لە گۆڕینی رێڕەوی ھێلی گواستنەوەی ئاوی ئیفرازی سێ تووشی شکان بووە و داوایشی لە ھاووڵاتییان کرد چەند رۆژێک دەست بە ئاوەوە بگرن تا کێشەکە چارەسەر دەکرێت.