Heman Hussein Yaseen
10 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر - AA
کاتژمێر حەفتی بەیانی ئەمڕۆ ١٠ی ١٠ی ٢٠٢١، دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
ئامادەکارییەکان کراوە و بنکەکان لەژێر رێنمایی تەندروستیی و ئەمنییدان و چاوەڕوانی کاتەکانی دەستپێکردنی پڕۆسەکە دەکرێت.
چاودێران و كارمهندانی سهر سندوق له بنكهكان لهئێستادا، خهریكی رێكارهكانی دهستپێكردنی پرۆسهكهن.
لە پارێزگای ھەولێر ٤٨٩ بنکە بۆ یەک ملیۆن و ١٥٩ ھەزار و ٧٥٠ دەنگدەر تەرخا کراوە کە تیایدا ھەزار و ١٤٥ چاودێری ناوخۆیی، چاودێری پڕۆسەکە دەکەن و ئەم پڕۆسەیەش لەلایەن ٤١٠ راگەیاندکارەوە رووماڵ دەکرێت.
ھاوکات ٢٩ رێکخراو خۆیان بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەکە تۆمار کردووە و پڕۆسەکەش لە کاتژمێر حەوتی بەیانی دەست پێ دەکات و کاتژمێر شەشی ئێوارە ناوەندەکانی دەنگدان بە رووی دەنگدەراندا دادەخرێن.
لە عێراقدا ٢٤ ملیۆن و ٩٠٧ ھەزار و ٦٧٩ کەس و لە ھەرێمی کوردستانیش سێ ملیۆن و ٤٨٦ ھەزار و ٧٨٧ کەس مافی دەنگدانی ھەیە.
لەم ھەڵبژاردنەدا لە سەرانسەری عێراق، سێ ھەزار و ٢٤٠ بەربژێر بەشدارن کە ٩٥٠ ئافرەت و ٧٨٩ پیاون و ژمارەکەی دیکەیش بەسەر ٢١ ھاوپەیمانی و ١٠٩ پارت و قەوارەی سیاسیی دابەشبوون، سەرجەمیان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستھێنانی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق.