Sangar Hamad Azeez
15 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی گرێبەستی یاریزانی یانەکەی شینژی کاگاوا-ی تا ساڵی ٢٠٢٠ درێژکردەوە.
بە گوێرەی روونکردنەوەیەکی یانە ئەڵمانییەکە، کاگاوای یابانی تا هاوینی ٢٠٢٠ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.
لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەری یانەکەش، ئەو یاریزانە تەمەن ٢٨ ساڵە خۆشحالی خۆی دەربڕی بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی و گوتی: "شانازی دەکەم بەوەی کە درێژە بە کاروانی وەرزشیم دەدەم لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند".
کاگاوا لە ساڵی ٢٠١٠ بە گرێبەستێک لە یانەی ئۆساکای یابانیەوە پەیوەندی کرد بە ریزی یانەی بروسیا دۆرتمۆند. دواتر لە ساڵانی ٢٠١٢ تا ٢٠١٤ چووە ریزی مانچستەر یونایتد و پاشان جارێکی دیکە گەڕایەوە یانە ئەڵمانییەکە.
کاگاوا لە ١٨٥ یاریدا لەگەڵ دۆرتمۆند ٥٤ گۆڵی تۆمار کردووە.