Sangar Hamad Azeez
04 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
مەدرید - AA
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی ئارتورۆ ڤیدال-ی لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی-یەوە بۆ ریزەکانی راگەیاند.
یانە کەتەلۆنییەکە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا گواستنەوەی یاریزانە چیلییەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ بۆ ریزەکانی راگەیاند، بڕیارە چەند رۆژی داهاتوو پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانەکە ئەنجام بدرێتو بەشێوەیەکی فەرمی بە میدیاکان بناسێندرێت.
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە ڤیدال بە بڕی ١٨ ملیۆن یۆڕۆ لەگەڵ ٣ ملیۆنی دیکە وەک شایستەی دارایی لە کاتی بەدەستهێنانی ئەنجام بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستی واژوو کردووە.