Ayşe Büşra Erkeç,Ramal Abdullah Mahmood
19 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ – AA
دەرهێنەری بۆسنی، عایدا بەگیک لە میانی پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆغازئیچی، لەبارەی دوا فیلمی بە ناوی "بەجێم مەهێڵە" دوا کە باس لە چیرۆکی ژیانی ئەو منداڵە بێباوکانە دەکات بە هۆی جەنگی ناوخۆیی سووریاوە لە ئورفا گیرساونەتەوە.
دوای ئەوەی گرتەکانی ناساندنی فیلمەکە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکەی پەیوەندی نێودەوڵەتی ئاژانسی ئانادۆڵو، کۆمەڵەی سینەمای نێودەوڵەتی بۆغازئیچی و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی سینەمای وەزارەتی کولتوور و گەشتیاری لە لایەن ئەکادیمیای میدیایی ئیستانبوڵەوە بەرهەم هاتووە، بەگیک وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
دەرهێنەری بۆسنی، عایدا بەگیک کە ئەمساڵ سەرۆکایەتی لیژنەی هەڵسەنگاندنی پێشبڕکێی فیلمە سینەماییە نێودەوڵەتییەکان دەکات لە وەڵامی راڤەیەکدا کە ئاماژەی بەوە دابوو هاوشێوەی فیلمەکانی دیکەی ئەو فیلمەیشی، فیلمی دوای جەنگە و گوتی: "هەر کاتێک بمەوێت فیلمێک بەرهەم بهێنم دەمەوێت کۆمیدی بێت، بەڵام فیلمێکی زۆر جیاوازە لەو کارانەی کە کردوومن. لە لایەن کۆمەڵەی بەشیرەوە بانگهێشت کرام بۆ کارێکی پەیوەندیدار بە هاوکاریکردنی منداڵانی بێباوک. سەرەتا ویستمان هەنگاوێکی کردەیی بنێین. سەدان منداڵمان کۆکردەوە و لەگەڵیان دوایین هەموو تیمەکە کۆبووینەوە. بەم جۆرە فیلمەکەمان بەرهەم هێنا".
ناوبراو خزمەتگوزارییەکانی تورکیاشی بۆ هاوکاریکردن و باوەشکردنەوە بۆ پەنابەرانی سووریا بەرز نرخاند.
پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆغازئیچی لە ٢٦ی مانگ کۆتایی پێ دێت.