Sangar Hamad Azeez
16 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2017
لە یاری چوونی قۆناغی ٣٢ی خولی یۆرۆپالیگ یانەی فەنەربەهچەی تورکی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بەیانەی کراسنۆداری رووسی دۆڕا.
لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی ٣٢ی خولی یۆرۆپالیگ، یانەی فەنەرباهچە لە یاری چووندا لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی کراسنۆداری رووسی بووەوە.
لە یارییەکەش یانە رووسیەکە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەی فەنەرباهچەی بردەوە.
گۆڵەکەش لە خولەکی ٤ لەلایەن یاریزان ڤیکتۆر کلایسۆنەوە تۆمار کرا.