Sangar Hamad Azeez
20 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2016
راکەری جامایکی ئوسەین بۆڵت بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک توانی لە راکردنی ٤*١٠٠ مەتریدا پلەى یەکەم بەدەست بهێنێت و میدالیای زێڕیش بۆ وڵاتەکەی دەستەبەر بکات.
شەوی رابردوو لە راکردنی ٤*١٠٠ دا جامایكا له رێگهى یاریزانان، ئۆسەین بۆڵت، یۆهان بلیهك و ئاسافا پاوڵ و نهیك ئهشیمیندى توانیان ماوهى راكردنهكه به 37:27 چرکە ببڕن و پلهى یهكهم مسۆگهر بكهن.
دوای بەدەستهێنانی سییەم میدالیا لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان بۆڵت هیوای خواست ناوی بچێتە ریزی گەوهەرەکانی وەرزشی جیهانی و لە ریزی محەمەد عەلی کلای و پێلێ ناوی بهێنرێت.
بۆلت کە بەناوی هەڵبژاردەکەی بەشداری لە ریۆ٢٠١٦ کردووە، لە راکردنی ١٠٠، ٢٠٠ و ٤ *١٠٠ مەتریدا توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و تەنیا لەم ئۆڵۆمپیادەدا سێ میدالیای زێر بەدەست بهێنێت.