Serhat Bağbars,Mohammed Baqi Hussein
13 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
تیروپشكه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌چوو.
رێوڕه‌سمی تیروپشكه‌كه له ناوه‌ندی گشتیی UEFA له شاری نیۆنی سویسرا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ئه‌نجامی تیروپشكهكان، پاڵه‌وانی وه‌رزی پێشوو یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی رووبه‌ڕووی یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی ده‌بێته‌وه و یاری چوون له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی به‌ریتانیش رووبه‌ڕووی یانەی رۆمای ئیتاڵی ده‌بێته‌وه و یاری چوون له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕیاره یارییه‌كانی چوون له رۆژانی 24 و 25ی نیسان و یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش له رۆژانی 1 و 2ی ئایاردا به‌ڕێوه‌بچن.
یاریی كۆتاییش بڕیاره 26ی ئایار له یاریگای ئۆڵۆمپیادی شاری كیڤ پایته‌ختی ئۆكراینا به‌ڕێوه‌بچێت.