ھەولێر
ئەمڕۆ ١٦ی ئازار، بیست و شەشەم ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە بە راوەستانی چەند خۆلەکێک لە شەقام و ھەموو دامودەزگاکانی حکومی شاری ههولێر بە رێزەوە بەرێوه چوو.
ھەر بەم بوونە لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان چەندین رێورهسم و پرۆگرامی تایبهت رێكخران.
لە مەراسیمێكدا كه له پاركی شار له شاری ههولێر بهڕێوهچوو، پارێزگاری ههولێر نەوزاد ھادی له لێدوانێكدا گوتی: "ھێرشکردن بە چەکی کیمیاوی بۆ سەر ھەڵەبجە لە لایەن دیکتاتوور سەدامهوه لە بیر ناکرێ و تاوانێکی گەورەیە و ئەو کۆمکوژییە تەنیا یۆ لەناوبردنی کورد بووە. دوای ھێرۆشیما و ناگازاکی كیمیا بارانی ههڵهبجه بە کارەساتێکی مێژوویی دادەنرێ. "
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.