ھەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەفین دزەیی گوتەبەێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: بۆ فرۆشتنی ئەو نەوتەی ھەرێمی کوردستان روانەی تورکیای کردووە، چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی بەغدایە.
دزەیی گوتی: "تا ئەمڕۆ بەرمیلێک لەو نەوتەی روانەی تورکیا کراوە، نەفرۆشراوە و ھیچ بڕیارێکیش دەرنەکراوە. چونکە فرۆشتنی ئەو نەوتە بەندە بە رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا."
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیدا: دوایین جار کە دوو حەفتە لەمەوبەر کاربەدەستانی هەولێر و بەغدا کۆبوونەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا شاندی کوردستانی پێشنیاری خۆی ئاراستەی کاربەدەستانی بەغدا کردووە و ھێشتا سەرقاڵی ھەڵسەنگاندنی ئەو پێشنیارانەن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.