Muhammet Ali Kemal
11 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "لە ئێستادا لە جیھان نزیکەی ١٦ وڵات بە رادەیەکی زۆر دەستیان گەیشتووەتە چەکی ناوەکی. لە نێویاندا سێ وڵات ھەن کە لەو بوارەدا ھێزێکی کاریگەریان ھەیە. ھیوادارین ئەو ھەڕەشانەی نێوان ئەمریکا-کۆریای باکوور نەگاتە ئاستی پێکدادان، چونکە لەوانەیە تەنھا لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا نەمێنێتەوە. لەوانەیە ببێتە دەستپێکی ھەڕەشەیەکی جیاوازتر. ھیوادارین ئەو کێشانە بە رێگەچارەی سیاسیی چارەسەر بکرێن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''ئێمە ئێستاش ئامادەییمان بۆ ھاوکاریی مرۆیی تێدایە. لەوبارەیەوە دەروازەی جیلڤەگۆزو بە کراوەیی دەھێڵێنەوە بۆ تێپەڕبوونی خۆراک، دەرمان، جلوبەرگ و پێداویستی دیکە. بەڵام کاتێک کارەکە بۆ چەک و ئەو شتانە گۆڕا، ئەوا بەدڵنیاییەوە مەحاڵە ئێمە رێگە بەوە بدەین. کۆبوونەوەکانمان لە ئیدلب بەردەوامن، بەتایبەت دەزگای ھەواڵگریمان لەوبارەیەوە کۆبوونەوەی پێویست لەگەڵ رووسیادا ئەنجام دەدات. ھاوکات لەگەڵ ئێرانیشدا کۆبوونەوەکان درێژەیان ھەیە و دیدارەکانی پەیوەست بە ئیدلب لە مۆسکۆش بەشێوەیەکی باش بەڕێوەچوون''.
ھەروەھا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی رۆژانی پشووی جەژنی قوربانەوە رایگەیاند: "بە دڵنیاییەوە حکوومەت پلانی بۆ ١٠ رۆژ داناوە. ئەگەر رەوشەکە بگونجێت لە پێش یان پاش پشووەکە دەرفەتێکی باش بۆ گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەکی دەڕەخسێت و لە ئێستاوە دەستکراوە بە جموجۆڵ. -وەک نموونە لەمڕۆوە رێژەی لە سەدا ٨٠ی ئەنتاڵیا پڕبووە- ئەمەش دەرفەتێکە لە کەرتی گەشتیاریدا. رۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆشکی کۆماری کۆدەبێتەوە. پێموایە ھەنگاوێکی باش دەبێت".