شەنگەھای
ناوەندەکانی فریاگوزاریی لەویلایەتی (گواندۆنگ)ی رایانگەیاند: گێژەڵوکەکە مەترسی ھەبووە بۆ دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس بەھۆی و ٣٢١ ھەزار و ٥٠٠ کەسیش لە ناوچەکە گواستراونەتەوە.
دیسان بەھۆی کاریگەریی گێژەڵوکەی دەریایی نزیکەی ١٧٣ ھەزار ھێکتار زەوی کشتوکاڵی زیانیان بەرکەوتووە و ٤ ھەزار ماڵیش ڕووخاون.
ھۆشداریی دراوە کە بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووبارەکان مەترسی ھاتووەتە ئاراوە بۆ سەر دانیشتوانی ئەو ناوچەیەو چاوەڕێ دەکرێ تا حەفتەی داھاتوو لافاوو باران بارین لەو ناوچانەدا بەردەوام بێ.