جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەی میونیخ، ئیسرائیلی ئاگادار کردەوە لە ھەندێ پرس، کە قسەکانی بۆتە ھۆی تووڕەکردنی ئیسرائیل.
کیری لەبارەی کێشەکانی ئیسرائیل و فەلەستین گوتی: "ھۆی چییە تادێ بە نایاسایی کردن زیاتر دەبێ لەو ناوچانە، لەبری چاکبوون بارەکە تادێ بەرەو خراپی دەچێ. ئایا ئەو شێوازەتان پێ باشە بۆ چارەسەر؟."
ستەینیتیس، وەزیری کارە ستراتیژییەکانی ئیسرائیل لە وەڵامی کیری دا گوتی: "ئەو قسانەی کیری بریندارکەرن و کاریگەریی خراپ لەسەر ئێمە دروستدەکەن. بەھیچ جۆرێک ئەو جۆرە لێدوانانەمان پێخۆش نییە. ئەگەر لە کەمترین رێکنەکەوتن و جیاوازیی فیکری دا باسی زەبرو زەنگی چەک بکرێ، دڵنیابن دانوستانی ئێمە و فەلەستین زەحمەتتر دەبێ. "
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.