واشنتۆن
یەکەم گروپی راوێژکارانی سەربازیی و ئەمنی ئەمریکا، بە مەبەستی مەشقپێکردن و راهێنانی سوپا و هێزە ئاسایشپارێزەکانی عێراق، گەیشتنە شاری بەغدا.
جۆن كیربی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: گروپی رەوانە کراو بۆ بەغدا بریتین له ڕاوێژكارانی سه‌ربازیی و ژمارەیان 90 كه‌سە، ئەوان دەچن تا هاوكاریی حكومه‌تی عێراق بکەن بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كان.
کیربی ئاماژەی بەوەدا 40 كه‌س له‌وانه‌ی گەیشتوونەتە بەغدا، پێشتر له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌و شارە كاریان كردووه.
وا بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو چوار تیمی دیکە كه له 50 كه‌س پێكدێن، رەوانە دەکرێن بەغدا و له داهاتوودا بڕیار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی دووه‌مین ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت له باکووری عێراق ده‌درێ.
ئه‌م تیمانه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاماده‌یی وسازدانی هێزه ئاسایشپارێزەكانی عێراق ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ بارودۆخی ناوچه‌كه و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی داعش دروستیكردوون. به‌و پێیه به باشترین شێوه پێشنیازی چۆنیێتی یارمه‌تیدانی سوپای عێراق ده‌خه‌نه‌ڕوو.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ئه‌و تیمانه له ماوه‌ی 2-3 حه‌فته‌دا به راپۆرت پێشكه‌ش بكرێ بە کاربەدەستانی حکومەتی عێراق و ئەمریکا.
کیربی ئاشکرایکرد: بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌واڵگریی باشتر و هه‌ڵسه‌نگاندنی رەوشی ئه‌منیی ناوچه‌كه، فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژانه 30-35 جار به ئاسمانی عێراقدا ده‌سورێنه‌وه و سوسەی ئەو ناوچانە دەکەن.
له‌و چالاكییانه‌دا هه‌ردوو جۆری فرۆكه‌ی ئاسایی و فرۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌كار ده‌هێنرێ.