له گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌رۆكی لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ژماره 81 و كاندیدی ژماره یه‌ك له‌و لیسته‌دا عه‌لی ئه‌حمه‌د گرده‌سۆری ده‌ڵێ له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی رێكخراو به‌شداریمان كردوه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی 21ی 9 بانگه‌شه‌یه‌كی ئارامه و به‌ئومێدی ئه‌وه‌ین ئه‌و توندوتیژیه‌ی له یه‌ك دوو شه‌وی رابردوو به‌هۆی هاتنه سه‌رجاده‌ی لایه‌نگری هه‌ندێ له حزبه‌كان روویدا دووباره نه‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده پێشبینی ده‌كه‌ین له نزیك بوونه‌وه‌ی ده‌نگدان، بانگه‌شه توند ببێته‌وه هه‌رچه‌نده، ئه‌م جۆره بانگه‌شانه جیا له بێزاركردنی هاوڵاتییان سۆزی ده‌نگده‌ر بۆ خۆیان راناكێشن.
گرده‌سۆری هه‌روه‌ها گوتی: "یه‌كگرتووی ئیسلامی قه‌ناعه‌تی به‌وجۆره بانگه‌شانه نیه پێمانوایه هاوڵاتییان وشیاربوونه‌ته‌وه كه چۆن ده‌نگ بده‌ن یان ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ن."
یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر پرۆژه‌ی خۆیان هه‌یه و له‌مباره گرده‌سۆری گوتی: "پێشتر به‌هۆی ته‌جمید كردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نه‌توانراوه چاودێری كاره‌كانی پارێزگار و لایه‌نه ئیدارییه‌كانی شاری هه‌ولێر بكه‌ین، ئه‌وه‌ش وایكرد كه‌سی یه‌كه‌م هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌بێ و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێ، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌پێی یاسای 2009 ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا سه‌لاحیاتی ده‌بێ و وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌نجوومه‌نه‌كه ببێته چاودێری پارێزگار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه هه‌تا چاودێری موختاری گه‌ڕه‌كه‌كان كه‌زۆر جار بوونه‌ته ئیمپراتۆر و كه‌س لێیان ناپرسێته‌وه."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.