لە ئەنجامی رێککەوتنی بەرەی نوسرا و چەکدارە فەلەستینییەکاندا، کەمپی پەنابەرانی فەلەستینی یەرموک رادەستی چەکدارە فەلەستینییەکان کرا.
لەو بارەیەوە رامی سایەد چالاکوانی کەمپی یەرموک بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەرەی نوسرا و چەکدارە فەلەستینییەکان لە سەر چۆنێتی ئیدارە کردنی کەمپی یەرموک کە لە ژێر گەمارۆی رژیمی ئەسەد دایە رێککەوتوون. بە پێی ئەو رێککەوتنە بەرەی نوسرا کەمپەکە چۆڵ دەکا و ئیدارە کردنی کەمپ رادەستی چەکدارە فەلەستینییەکان دەکا. بۆیە بەر لە گەڕانەوەی پەنابەران بۆ نێو کەمپ ھەوڵ بۆ ھەڵگرتنەوەی مینەکان دەدرێ و بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە کۆمیتەیەک سەردانی کەمپی یەرموک بکا."