قودس
کەشتییەکی جەنگی بەناوی (سان ئەنتۆنیۆ) کە سەر بە ھێزی دەریایی سوپای ئەمریکایە لە بەندەری (حەیفا)ی باکوری ئیسرائیل لەنگەری گرت.
بەپێی قسەی بەرپرسانی ھێزی دەریایی ئەمریکا، سان ئەنتۆنیۆ ھیچ پەیوەندییەکی بە سوریاوە نییە و پرۆگرامێکی سێ رۆژەی سەردانیکردنی باکوری ئیسرائیلیان ھەیە ، پاشان بەندەرەکە جێدێڵن.