نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری، سەبارەت بە رێكکەوتنیان لەگەڵ ئێران دەڵێت: "بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، هێشتا مه‌ودایه‌كی گرنگمان ماوه بیبڕین. چونكه هه‌ندێ بابه‌تی سه‌ره‌كی هه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئێستا زیاتر له هه‌موو كاتێك نزیكین بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی گشتگیر".
له وتارێكیدا كه له كاتی كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسی 2015ی چاوخشاندنه‌وه به رێككه‌وتنی پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شی كرد، كیری له‌باره‌ی ئه‌و دانوستانه ئه‌تۆمیانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران به‌ڕێوه ده‌چن روونكردنه‌وه‌ی دا و گوتی: "له ئه‌گه‌ری گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، جیهان ده‌كه‌وێته دۆخی تەناهییەکی باشتره‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هەروەها گوتی: "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران پێی ده‌گه‌ن، پشت به‌و به‌ڵێنانه نابه‌ستێت كه ده‌درێن، به‌ڵكو ئه‌و رێككه‌وتنه پشت به به‌ڵگه‌كان ده‌به‌ستێت. له‌بری به‌ڵێنه‌كان، ئه‌و ئه‌زموونانه ده‌كرێنه ناوه‌ندی كار كه له رێككه‌وتنی پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست دێن".
هاوكات كیری باسی له‌وه كرد، كه ئه‌مریكا كاری گرنگی كردووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشکەوتکردنی چه‌كی ئه‌تۆمی و له‌ناوبردنیان، هه‌روه‌ها سه‌رکۆماری ئه‌مریكا باراک ئۆباما بڕیاری داوه به له‌ناوبردنی %20ی ئه‌و كڵاوه ئه‌تۆمیانه‌ی به‌ده‌ر له به‌كارهێنان دروست كراون.
كیری، دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌مریكا و رووسیا خاوه‌نی %90ی چه‌كی ئه‌تۆمی جیهانن، داوای له رووسیاش كرد هه‌نگاو بنێت به ئاڕاسته‌ی په‌یوه‌ستبوون به رێككه‌وتنی پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی.