Heman Hussein Yaseen
07 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2021
هەولێر - AA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی حکوومەت، مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکوومەت، قوباد تاڵەبانی ئەنجام دەدات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک تەوەر گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت کە بریتیین لە؛ خستنەڕووی پوختەی دەرئەنجامی ئامادەبوونی شاندی وەزاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە (١٦) لە رۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٦/٢٨ و وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران لەلایەن شاندی وەزارییەوە و خستنەڕووی راسپاردەی کۆتایی دانیشتنی پەرلەمان، خستنەڕووی دەقی ھەموارکراوی رەشنووسی پڕۆژەیاسای (ھەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ھەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠١٠) تایبەت بە ھێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دڵنیایی، خستنەڕووی راپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە رەشنووسی پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە ھەرێمی کوردستان - عێراق) و خستنەڕووی بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ئابووری لە رۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/٧/٤ سەبارەت بە رێکخستنەوەی داھاتی گشتیی باج و رسومات.