شانگهای
رۆژنامەی فەرمی چین گلۆبال تایمز لە بارەی سەردانی سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن شینزۆ ئابە بۆ پەرەستگەی یاساكونی نووسیویەتی: "دەبێ سەردانی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن بۆ چین قەدەغە بكرێ و ناوی بخرێتە ناو ئەو لیستەی كە بۆیان نییە سەردانی چین بكا، دەبێ سەرۆك وەزیرانی چاپۆن لەسێدارە بدرێ."
سەردانی سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن بۆ پەرەستگەی یاساكونی لە وڵاتی چین بووە جێگەی نیگەرانی ژمارەیەكی زۆری خەڵكی كۆریای باشوور و چین.
رۆژنامەی گلۆبال تایمز هەروەها لە نووسینەكەیدا دەڵێ دەبێ سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن باش بزانێ سەردانی پەرەستگەكە ھەڵەیەك گەورەیە، زۆر جار لەلایەن حكومەتی چینەوە سەردانی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن بۆ پەرەستگەكە سەركۆنەكراوە بۆیە ناڕەزایی دەربڕین لە دژی سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن ھیچ كاریگەرییەك نابی. داوا لە حكومەتی چین دەكەین ئیتر واز لە پەیامی سەركۆنەكردن بھێنێ و لەوبارەیەوە هەنگاوی مەیدانی بهاوێژێ.
رۆژنامەی گلۆبال تایمز جەختی لەسەر وڵامی توندی پەكین كردەوە و نوسیویەتی: "دەبێ حكومەتی چین وڵامێكی زۆر توندی حكومەتی ژاپۆن لە بارەی سەردانی پەرەستگەكە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی ژاپۆنەوە بداتەوە. وڵامەكە دەبێ زۆر كاریگەر بێ بەشێوەیەك ھەموو جیھان لێی ئاگادار بێ. ئەگەر حكومەتی چین سەردانی سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن بۆ چین قەدەخە بكا، ئەو كات ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێ."