Azad Muhmmed
03 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2017
هەولێر - AA
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، مەسعود بارزانی بە بۆنەى کۆچى دوایی سكرتێرى گشتيى يهكێتى نيشتيمانى كوردستان و سهركۆمارى پێشووى عێراق، جەلال تاڵەبانى پرسە و سەرەخۆشى خۆى بە گەلى کوردستان و ئەندامانى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتمانى کوردستان راگەیاند و گوتی: "له دهستدانی سهركردهیهكی وهكو مام جهلال زیانێكی گهورهیه و وهها به ئاسانی كهلێنهكهی پڕ ناكرێتهوە".
بارزانى لە پەیامەکەیدا گوتیشى: "خۆشم هەڤاڵ و برا و پشتیوانێکى بەهێزم لە دەستدا جێگەى شانازییە کە هەردووکمان پێکەوە لەگەڵ برایانى تر توانیمان زۆر کۆسپ و تەگەرە هەڵگرین لەسەر رێگەى خەبات و تێکۆشانمان، زۆر قۆناغى تاڵ و ناخۆشمان بڕى، شانازییە کە زۆرێک لە دەستکەوتەکانى ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تەبایی و برایەتییەی کە پێکەوە بناغەیمان دانا".
سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوەشدا کە "ئێستاش باشترین وەفا بۆ گیانى براى بەڕێز مام جەلال و گیانى هەموو شەهیدانى رێگەى رزگارى گەلەکەمان، ئەوەیە کە یەکڕێزیمان پتەوتر و بەهێزترى بکەین، هەر بەوەش دەتوانین گیانى بگەینە ئەو ئامانجە پیرۆزەى کە سەرکردەکانمان و هەزاران شەهیدان گیانیان بەخت کرد لە پێناویدا".
مەسعود بارزانى دواى خوێندنەوەى ئایەتەکانى (( إنا لله وإنا إليه راجعون)) و ((كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ)) لە قورئانى پیرۆز، گوتى بەم بۆنە خەمناکەوە یەک هەفتە ماتەمینى گشتى رادەگەیەنین.