قاھیرە
زوممەر گوتی " پێیویستە سوپاو لایەنگرانی مورسی لەبەرامبەریەکتر واز لەھەڵوێستی دژبەرایەتی بێنن، دەبێ لایەنگرانی محەمەد مورسی سەرکۆماری لابراوی میسر، لەخۆپیشاندنەکانیاندا ھێمنی بپارێزن ومیدیاکان لایەنگریی ھیچ لایەک نەبن،ھەلومەرجی ئێستا ئاسایی بکرێتەوەو گیراوەکان ئازاد بکرێن".
زوممەر زیاتر لەبارەی پێشنیارەکانی گوتی" ئاشتەوایی بێتەوە ئارا لەنێوان لایەنگران حیزبەکان و پەرلەمان و سەرکۆمار چارەیەک راستەقینە بدۆزنەوە، ئەگەر ئەمانە بەجێ بێنرێن ئەوکاتە رێزگرتن لە مەشروعییەتی دەستووری وگونجان دەرەخسێ".
زومەر کێیە؟
عەبود زوممەر کە لەبەر تۆمەتباری تیرۆرکردنی ئەنوەر سادات سەرکۆماری پێشووی میسر ٣٠ ساڵ زیندانی کرابوو، رۆژی ١٩ی ئاب ١٩٤٧ لەگوندی نەھیای شاری گیزا لەرۆژاوای قاھیرە لە دایکبووە. لە ١٩٦٧ لەزانکۆی حەرب دەرچووە، دوای شەڕی نێوان عەرەب و ئیسرائیل بە پلەی ئەفسەری یەکەم لەیەکینەی ھەواڵگریی دەستبەکاربوو بەشدارییکردووە لەشەڕی ١٩٧٣.
عەبود زوممەر لە ساڵی ١٩٧٩ بە کاریگەریی تاریق عەبدولمەوجود زومەری کورەپورەکەی چووە ناو بزووتنەوەی ئیسلامی. دوایی یەکترناسینی محەمەد عەبدولسەلام فەرەج دامەزرینەری (رێکخراوی جیھاد)و نووسەری کتێبی (فەرزی ونبوو) زوممەر بەشداریکرد لەتیرۆرکردنی ئەنوەر سادات تا روخانی رژێمی موبارەک لە٢٥ی یەنایەری ٢٠١٠ لەزیندان ئازاد بوو.