برۆکسل
دوای ئەوەی کە کەسێک بەناوی خوازراوی سەزار چەندین وێنەی بەڵگەیی تایبەت بە ئەشکەنجەدانی رژێمی ئەسەدی بڵاو کردەوە، پەرلەمانی ئەورووپا لە پێشانگەیەکی تایبەتدا وێنەکانی نمایش کرد.
ئەو وێنانە ساڵی پار لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵو، کەناڵی سی ئێن ئێن، رۆژنامەی گاردیەن بڵاو کرایەوە کە تێیدا بە ئاشکرا ئەشکەنجەی بەندکراوان دەدرێت و هەندێکیان لە برسان دەمرن و زۆر تاوانی تری جەنگ وەک بەڵگە نیشان دەدات.
لە سەرەتادا پەرلەمانی ئەورووپا رێگەی نەدا بە نمایشکردنی ئەو وێنە بەڵگەییانە بەبیانووی بوونی چەندین وێنەی هەژێنەر و ترسناک.
لە لێدوانێکیدا موئەیەد راشید بەناوی رێکخراوی بێسەروشوێنەکانی سووری ئاماژەی بەوە دا کە وێنەکان دەری دەخەن دۆخەکە هاوشێوەی فیلمە ترسناکەکانە.
ئالین سمز ئەندامی بەریتانی گرووپی سەوز لە پەرلەمانی ئەورووپا ئاماژەی بەوە دا کە دەبێت رژێمەکەی ئەسەد باجی ئەو تاوانانە بدات کە تێیدا مافی مرۆڤی پێشێل کردووە.