سلێمانی
دوای دیبەیتی سەرۆکی لیستی بزووتنەوەی گۆڕان و ی.ن.ک لە زانکۆی سلێمانی، بانگەشەکانی هەڵبژاردن لەو شارە پێی نایە قۆناغێکی دیکە و زیاتر گەرموگوڕبوو.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە تائێستا پۆستی پارێزگاری سلێمانی بەدەستەوە بووە و بەشی هەرە زۆری دامەزراوە حکومییەکانی بە دەستەوەیە، دوای هەڵبژاردنەکانی ٢١ ی ئەیلولی ساڵی پار، ووردە ووردە لەبەردەم ئەو ئەگەرەدا نزیک بۆتەوە کە سلێمانی لە دەستبچێ. ئەویش بەهۆی ئەوەی رکابەرە سەرەکییەکەی (بزونتنەوەی گۆڕان) لەو هەڵبژاردنەدا ١٠٠ هەزار دەنگ زیاتری بە دەستهێنابوو..
دکتۆر ئاسۆ فەرەیدون کاندیدی ی.ن.ک بۆ سەرۆکی لیست بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: هیچ لایەنێک ناتوانێ دەنگی تەواو بۆ بوون بە سەرۆکی ئەنجومەن مسۆگەر بکا. بۆیە پێدەچێ ی.ن.ک لەگەڵ لایەنێک کە دەستی هەبووبێ لە ئاوەدانی و سەقامگیرییدا، هاوپەیمانی ببەستێ.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.