ئۆرفە
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵ له‌سنووره‌كه ده‌ڵێ: هه‌ردوو هێزی چه‌كدار كه ئێسته له‌شه‌ڕێكی گه‌وره‌دان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، خه‌ریكی تۆكمه‌كردنی به‌ره‌كانی شه‌ڕن و هه‌ر دوولایان چه‌ك و چۆڵی زیاتر جێگیر ده‌كه‌ن.
نزیكه‌ی مانگێكه شه‌ڕێكی به‌ربڵاو له‌نێوان چه‌كدارانی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی PYDو هێزه چه‌كداره‌كانی به‌ره‌ی نوسره له‌ناوچه كوردییه‌كانی سوریا به‌تایبه‌ت له‌پارێزگای (حه‌سه‌كه) به‌رپا بووه‌و به‌ده‌یان كه‌س له‌هه‌ردوولا كوژراون كه ژن و منداڵی زۆر لهنیچو كوژراوه‌كاندایه.
په‌یه‌ده به‌ره‌ی نوسره تاوانبار ده‌كات بهكوشتوبڕی كورده‌كان له‌و ناوچه‌یه‌و رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ته‌نیا به‌رگریی ده‌كه‌ن و به‌نیازنین هێرش بۆ سه‌ر هیچ لایه‌نێك ئه‌نجام بده‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كه دراونه‌ته ئانادۆڵ، هه‌ردوو هێزی به‌شه‌ڕهاتوو له‌پارێزگای حه‌سه‌كه، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی رۆژانی جه‌ژن به‌بێ شه‌ڕوشۆڕ، چه‌كی قورس و هێزی سه‌ربازیی زۆرتر له‌ناوچه‌كه جێگیر ده‌كه‌ن و هه‌ولی تۆكمه‌كردنی سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لە شاری (جەیلان پینار) هه‌ڵكه‌وتوو له‌سەر سنووری نێوان توركیا‌و سوریا، جموجوڵی سەربازیی هێزه‌كانی په‌یه‌ده ناسراو به (هه‌په‌گه) زیادیكردووه، یەكینەكانیان چەكی قورس لەسەر سنوور كۆدەكهنەوە و پێگەی بۆ خۆیان تۆكمه دەكه‌ن.