Rewa Mahmood Hasan
23 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2019
سلێمانی - AA
کۆنگرەی "نوێبوونەوە"ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گۆڕانکاری بەسەر پشکی بازنەکان بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتیی ئەنجامدا.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەندامانی کۆنگرە دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە کۆمەڵە مەرجێکیان بۆ کاندیدەکانی سەرکردایەتی گشتیی پەسەند کرد، ئەوە بووە هۆی ئەوەی گۆڕانکاریی لە بەرکەوتەی کاندیدانی ئەندامانی سەرکردایەتی گشتی ئەنجام بدرێت.
بەرکەوتەکان لە ناوچەی سۆران لە پێنج ئەندامەوە بووەتە چوار ئەندام. لە کۆیە چوار ئەندام دیاریکرابوو دابەزێندراوە بۆ سێ ئەندام. لە بازنەی هەولێر، رێژەی ١٥ ئەندام بۆ ١٦ ئەندام بەرزکراوەتەوە و لە سلێمانی یەک کەس زیاد کراوە و ٢٠ ئەندام مافی بەشدارییان لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێ دەدرێت.
ئەمڕۆ سێیەم رۆژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕیوەدەچێت کە بە درووشی "نوێبوونەوە" لە رۆژی شەممە ٢١ی کانوونی یەکەم دەستیپێکرد.
بڕیارە ئەمڕۆ کۆنگرە ١٢١ ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتیی هەڵببژێرێت.