UN نەتەوەیەکگرتووەکان
سەرۆکی فەلەستین ( مەحموود عەباس) لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ٦٥ ساڵًەی نێوان فەلەستین وئیسرائیل و راوەستاندنی شەڕ، خەریکە دەرفەتەکان لە دەست دەچن.
مەحموود عەباس گوتی" رای گشتی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی تەنیا بە ئیدانەکردنی ئەو پێشھاتانە کە دەبنە ھۆی لاوازکردنی پرۆسەی دانووستان رازی دەبێ، کەچی رژێمی ئیسرائیل لە زۆربەی شارەکان بە تایبەت لە قودس بەردەوامی بە سیاسەتی بیناسازی دەدات.
عەباس رایگەیاند: رای گشتی کۆمەڵگەی جیھان دەزانێ پرۆسەی دروستکردنی خانوو و باڵەخانە لە قودس پرۆسەیەکی نایاساییە و زۆربەی ھەرە زۆری خەڵکی ئیسرائیلیش داوای ئاشتی دەکەن، بۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان گوشار دەخاتە سەر ھەردوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل.