ئیسلام ئاباد
سەرۆکی ھەرێمی پەنجاب ( شاھباز شەریف) رایگەیاند، بەھۆی ھێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر کەنیسەی عەزیزەکان لە شاری پیشاوەر نزیک لە سنووری ئەفغانستان ٨١ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٤٥ کەسی دیکەیش بریندار بوونە.
شاھباز شەریف لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئاسۆشیەیتد پرێس، گوتی "لە سەرانسەری پاکستان خەڵک دەستی بە سەرکۆنەکردنی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە کردووە و داوا لە حکومەت دەکات گیانی ھاووڵاتییە مەسیحییەکان بپارێزێ.
شەریف ئاماژەی بەوە دا تا ئیستە ھیچ گرووپێک بەرپرسیارێتیی ئەو تەقینەوەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
شاھباز شەریف گوتی "ئەم پەلامارە تیرۆریستییە لە لایەن دوو تیرۆریستی خۆکوژ لە کاتی بە ئەنجام گەیاندنی مەراسیمی ئاینی رۆژی یەک شەممە لە کەنیسەی عەزیزەکان لە شاری پیشاوەری نزیک لە سنووری ئەفغانستان رووی داوە".