بەپێی وەزارەتی پەروەردەی ههرێمی كوردستان لە ھەرێم ١٨ قوتابخانەی خوێندنی تورکمانی ھەن کە ١٧٤١ قوتابییان ھەیە.
سەرۆکی لیستی بەرەی تورکمانی لەپەرلەمانی کوردستان ئایدن مەعروف لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادولو دەڵێ لە ئایندەدا پرۆژەیەک بۆ گرنگی پێدان بە خوێندنی تورکمانی لەھەرێمی کوردستان دەدەنە وەزارەتی پەروەردە و پەرلەمانی کوردستان.
ئەو قسانەی ئەو پەرلەمانتارە لەکاتێدایە ئەمڕۆ نوێنەرانی ھەر چوار لیستە تورکمانییەکەی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک سەرپەرشتیار و مامۆستا و بەڕێوەبەری قوتابخانە تورکمانییەکان کۆبوونەوەیەکیان بۆ تاوتوێکردنی ئاریشەکانی بەردەم خوێندنی تورکمانی و ئامادەکردنی پرۆژە بۆ گەشەپێدانی سازکرد.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.