اربیل
جه‌مال مورتكه ئه‌ندامی پێشوی سه‌ركردایه‌تی پارتی و سه‌رۆكی ئێستای لیستی pdk بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان، له گفتوگۆیه‌كی ئاژانسی ئهنادول ده‌ڵێت "100 كه‌سمان وه‌ك كاندید هه‌ڵبژاردوه، به‌پێی میكانزیمهكانیش ره‌چاوی بڕوانامه و ده‌ستپاكی كراوه، نابێ هیچ كه‌سێكیان له‌سه‌ر تاوانی جۆراوجۆر سزا درابن، ره‌چاوی پسپۆڕیشمان كردوون".
مورتكه ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ویته ده‌روازه‌ی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر و لهبهرزایهكدایه به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا ده‌ڕوانێت، ژماره‌یه‌كی زۆریش پاسه‌وانی هه‌یه كاتێك سه‌ردانی ده‌كه‌یت، یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی سواری سه‌یاره‌كه‌ت ده‌بێ تا ده‌تگه‌یه‌نێته نوسینگه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌رچی جه‌مال مورتكه توانای نیه به‌پێی هاتووچۆ بكات، له‌سه‌ر باسكیل دێت و ده‌چێت، به‌ڵام ره‌تیده‌كاته‌وه نه‌چێته په‌رله‌مان "من ئه‌گه‌ر ده‌ربچم ده‌چمه په‌رله‌مان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆم كاندید كردوه، نه‌بوونی قاچه‌كانیشم هیچ رێگر نابن".
پارتی دیموكراتی كوردستان، له ئێستادا 30 كورسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی داهاتووش (جه‌مال مورتكه) ده‌ڵێت "به‌دڵنیاییه‌وه رێژه‌ی كورسییه‌كانمان زیاد ده‌كات، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین، 40 كورسی زیاتر به‌ده‌ست بهێنین و یه‌كه‌م لیستی ناو په‌رله‌مان بین".
جه‌مال مورتكه وتیشی "زۆرجار لایه‌نه‌كانی ئۆپۆسیۆن، ده‌ڵێن گوایه كێرفی جه‌ماوه‌ری پارتی دابه‌زیوه، به‌ڵام ئه‌و قسانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و هیچیان زانستی نین، چونكه له كوردستان ئاماری راست و دروست نیه هه‌روه‌ها ده‌زگایه‌كی بێلایه‌نیش نیه كه بێت راپرسیه‌كی زانستی ئه‌نجامبدات، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌نگی ئه‌وان دابه‌زیوه".
هه‌روه‌ها (مورتكه) وتیشتی "پارتی و یه‌كێتی به‌جیا داده‌به‌زن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مه‌ش زیانی بۆ ئۆپۆزسیۆن هه‌یه به‌تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆیه پێموایه گۆڕان ئه‌و 25 كورسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2009 ناهێنێته‌وه، دێته ئاستی ئیسلامییه‌كان، ئێستا یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ 10 كورسیان هه‌یه، چونكه به‌شێك له یه‌كێتیه‌كان ده‌نگیان به گۆران داوه".
یه‌كێتی و پارتی له په‌رله‌مانی كوردستانن 59 كورسیان هه‌یه و حكومه‌تیان ته‌شكیل كرده‌وه، سه‌باره‌ت به دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش (جه‌مال مورتكه) ده‌ڵێت "ئێمه و یه‌كێتی رێكه‌وتنی ستراتیژمان هه‌یه دڵنیاین، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش هه‌ر ئێمه حكومه‌ت دروست ده‌كه‌ینه‌وه".
له ناوه‌نده جیاجیاكاندا باس له‌وه ده‌كرێ سه‌رۆكی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم پۆسته‌كه ده‌درێت، به (مه‌سرور بارزانی) كوڕی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌و باره‌وه (جه‌مال مورتكه) ره‌تیكرده‌وه، (مه‌سرور بارزانی) بۆ ئه‌و پۆسته دیاری كرابێ و وتی "ناوهێنانی كاك مه‌سرور له ئێستادا بۆ چه‌واشه‌كاری و دژی جه‌ماوه‌ر و ده‌نگی پارتیه".
پێشبینیه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن له‌ناوه‌نده سیاسی و راگه‌یاندنه‌كانی كوردی ئه‌وه‌یه دوای هه‌ڵبژاردن، پارتی و یه‌كێتی پۆسته‌كانی به‌غداو هه‌رێم ده‌گۆڕنه‌وه، بارزانی ده‌چێته به‌غداو پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش ده‌درێته یه‌كێتی.
له‌و باره‌وه (جه‌مال مورتكه) وتی "پارتی، كوردستان ناگۆڕێته‌وه، به به‌غدا چونكه حزبی ئێمه حزبێكی زیاتر نه‌ته‌وه‌ییه ده‌مانه‌وێ ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردیش وه‌ك كۆنفیدراڵی و سه‌ربه‌خۆی به‌ده‌ستبهێنین، ئه‌وه‌مان به‌لاوه گرنگرتره تاكو به‌غدا".
مورتكه وتیشی "له رێكه‌وتنامه‌ی 11ی ئازاری 1970ی ئه‌وكات، له نێوان حكومه‌تی عێراق و مسته‌فا بارزانی ده‌رگا واڵا بوو كاك مه‌سعود و كاك ئیدریس بچنه به‌غدا، كه‌چی نه‌رۆیشتن پۆستی حكومی وه‌ربگرن، چونكه پێیان باشبوو كوڕه كوردێكی تر پۆست وه‌ربگرن، بۆیه دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ئێستاش كاك مه‌سعود ناڕواته به‌غدا".