تاران
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لەگەڵ ھاوپیشەكەی وڵاتی كۆریای باكوور، لێ سو یۆنگ لە تاران كۆبوویەوە.
كۆبوونەوەی نێوان لایەنەكان لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەشێوەیەكی داخراو بەڕێوەچوو و سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە، كۆنگرەی رۆژنامەوانی ساز نەكرا.
وەزیری دەرەوەی كۆریای باكوور سو یۆنگ بەمەبەستی بەشداریكردنی لە ٥٣ یەمین كۆبوونەوەی یاسایی راوێژكاری ئاسیا- ئەفریقا گەیشتووەتە تاران، دوای كۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران چاوەڕواندەكرێ ئەمڕۆ درێژە بە دیدارە دووقۆڵییەكانی لەو وڵاتە بدات.