Zana Natık Kerem
26 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2026
وەزیری دارایی عێراق، فالح ساری بە جێگری سەرۆکوەیرانی عێراق، عەلی زەیدی بۆ کاروباری ئابووری ڕاسپێردرا.
بەپێی فەرمانێکی دیوانی کە لەلایەن نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە دەرچووە و ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵییەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدراوە: "پشتبەستن بە ماددەی ٧٨ی دەستوور و ماددەی ٢٠/ بڕگەی یەکەم لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٩ی ھەموارکراو، بڕیاردراوە بە ڕاسپاردنی وەزیری دارایی، فالح ساری بۆ پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابووری".
ھەر بەپێی فەرمانەکە کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی واژوو کراوە، ئاماژە بەوە دراوە کە ئەم فەرمانە لە رێککەوتی دەرچوونیيەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
ھەر لە فەرمانەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەو ھەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی کارگێڕیی و بەھێزکردنی دۆسیەی ئابووری و دارایی حکوومەت بۆ قۆناغی داھاتوو نراوە.
لە حکوومەتی پێشووی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، پۆستی جێگری سەرۆکوەیران بۆ کاروباری ئابووری، پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.