Ramal Abdullah Mahmood
07 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2017
یۆزگات – AA
وەزیری دادی تورکیا بەکر بۆزداغ لە میانی بەشداریکردن لە چالاکییەک لە گۆڕەپانی کۆماری شاری یۆزگات، لەبارەی بەڕێوەچوونی دۆسیەی فەتۆ زانیاری دا.
بۆزداغ ئاماژەی بەوە دا کە لەلایەن فەتۆ و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە شەڕێکی دەروونی لە دژی تورکیا بەڕێوەدەچێت و گوتی: "تاکو ئێستا لە قۆناغی سەردەمی ١٥ی تەمووزەوە، لێکۆڵینەوەی دادوەری لەگەڵ ١٦٨ هەزار و ٨٠١ کەس کراوە. ٦١٥ کەس دەستگیرکراون، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٨ هەزار و ٦٩ کەسی هەڵاتوو دەرچووە. ٥٠ هەزار و ٥٠٤ کەس دەستبەسەرکراون. ٤٨ هەزار و ٣٧١ کەس بە مەرجی دادوەری ئازادکراون و هەروەها ٨ هەزار و ٥٥١ کەسیش دوای دەستبەسەرکردنیان بە مەرجی دادوەری ئازادکراون، ٤٣٣ کەسیش بێ مەرجی دادوەری ئازادکراون".