ھەولێر
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق سەربەست مستەفا لەلێدوانێکدا بۆ AA کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە گوتبووی: "دیاریکردنی ٢٧ی مانگ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ھیچ بنەمایەکی یاسایی نییە."
جێگری سەرکۆماری عێراق ئەمڕۆ ٤ی تشرینی دووەم، مەرسومێکی کۆماری دەرکردووە و تێیدا رۆژی ٣٠ی نیسانی ساڵی ٢٠١٤ی وەکو وادەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکردووە. ئەمە بەپێی ھەواڵێکی پێگەی تایبەت بە جێگری سەرکۆماری عێراق خوزەیر خوزاعی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر لەنێو کوتلە سیاسییەکان رۆژی ٢٧ی نیسانی ساڵی ٢٠١٤ وەک وادەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن باسی لێوەدەکرا.
لە لێدوانێکدا بۆ AA کە ئەمرۆ بڵاوکرایەوە سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق سەربەست مستەفا، گوتبووی: "ھیچ مەرسومێکی کۆماریی لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە لەبارەی وادەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێنەگەیشتووە."
ھەروەھا گوتبووی: "دیاریکردنی ٢٧ی مانگ ھێشتا فەرمی نییە، چونکە ھیچ مەرسومێکی کۆماریمان بەدەست نەگەیشتووە."